زێلینسكی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە لایەنگری رووسیا تۆمەتبار دەکات
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: سوپای ئۆكرانیا به تاكتیكه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە لایەنگری رووسیا تۆمەتبار دەکات، به‌وه‌ی راپۆرته‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دوای چوار مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، دوێنێ پێنجشه‌ممه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا گیان و ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا له نزیك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و ناوچه‌كانی دانیشتوان، سه‌ربازگه و پێگه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندووه و به‌و هۆیه‌وه ژیانی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م جۆره تاكتیكانه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیین.
له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌دا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی رایگه‌یاند، دوژمنكاری دژی وڵاته‌كه‌مان پاساوی نییه. ئه‌وه‌ی رووده‌دان داگیركاری و تیرۆره. ئه‌گه‌ر یه‌كێ راپۆرتێك بكات و به رێگه‌یه‌ك بیه‌وێت قوربانی و ده‌ستدرێژیكار یه‌كسان بكات، هه‌ندێك زانیاری له باره‌ی قوربانییه‌كه‌وه شی بكاته‌وه و كرده‌وه‌ی دهستدرێژكارهكه فه‌رامۆش بكات، جێگه‌ی قبووڵ نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا بە بەردەوامی و بە ئەنقەست هێرش دەکاتە سەر خەڵك، به‌تایبه‌ت هێرشكردنه سه‌ر پاسەکانی رزگاکردنی خەڵک".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەوەی لە رووسیا خۆش بێت و بە شێوەیەکی ساختە ئەمجۆرە زانیارییانە بنووسێت کە گوایە هێرشە تیرۆریستییەکان رەوان، لەوە تێدەگات کە ئەمە لە بەرژەوەندیی تیرۆریستاندایە.
ده‌شڵێت: "ئەگەر رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتی لایه‌نگری به‌مشێوه بڵاو بكاته‌وه، پێیان ده‌ڵێین ئێوەش لەگەڵ تیرۆریستان بەرپرسن لە کوژرانی خەڵک".
هه‌روه‌ها دمیترۆ كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌خنه‌ی توندی له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌یڵێت نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته شه‌ڕه‌كه‌ی گواسته‌وه. ئەو هێرشەی رووسیا بووه هۆی ئاواره‌بوونی میلیۆنان كه‌س و وێرانبوونی به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌م وڵاته.