لاڤرۆڤ: پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكییه‌وه.
لاڤرۆڤ رایشگه‌یاند، واشنتن ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ڕێگه‌ی هه‌مواركراوی كاری هاوبه‌ش ببێته جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنی ناووكی به شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، لاڤرۆڤ وتیشی: ناكرێك ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ی هه‌یه جێی رێككه‌وتنی ناووكی بگرێته‌وه. كاركردنیش به‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێت و هیچی لێ نهپهڕێندرێت و هیچیشی بۆ زیاد نه‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌مموزی 2015 واژووكراوه جێبه‌جێ بكرێت، باوه‌ڕیشم وایه ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یڵێت زۆر راسته.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا له‌و رێككه‌وتنه و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه كشاوه‌ته‌وه. هه‌وڵی نه‌هێشتنی داوه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنه ره‌سه‌نه‌كه و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت.
سه‌رچاوه: RT