كۆبوونه‌وه‌ی سه‌در و پلاسخارت كۆتاییهات

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، گوتی: "دیداره‌كه‌مان باش بوو".
جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكی چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی سیاسی عێراق، باش بوو".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ بینینی موقته‌دا سه‌در، گه‌یشته نه‌جه‌ف.
پلاسخارت و سه‌در، له حه‌نانه (باره‌گای سه‌ره‌كی موقته‌دا سه‌در)، له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق و پێشهاته‌كانی، كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵی رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه.
له رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوودا، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
له كۆتایی هه‌فته‌دا له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كانی ره‌وته‌كه، له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كشانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
ره‌وتی سه‌در، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.
پتر له 300 رۆژه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌چووه، تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته نه‌یانتوانیووه حكومه‌ت و سه‌رۆككۆماری نوێ دیاریبكه‌ن، دۆخه‌كه چووه‌ته قۆناغی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی.