حه‌لبووسی پشتیوانی بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌در ده‌ربڕی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، له تویتێكدا پشتیوانی بۆ په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ربڕی.
حه‌لبووسی، رایگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌ری گه‌له، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یش كۆبووه‌ته‌وه به‌شێكه له كیان و ویژدانی گه‌ل، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ئیراده‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، كه موقته‌دا سه‌در داوایكردووه، فه‌رامۆش بكرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لایه‌نگری به چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و خۆجێی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، له میانه‌ی خشته‌یه‌كی كاتی په‌سندكراودا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ رێڕه‌وی دیموكراتی له ژێر چه‌تری ده‌ستوور و له‌یه‌كتێگه‌یشتن ده‌ستپێبكاته‌وه و گونجاو و هاوڕێك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل.