بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستانی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، هه‌ژاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، كاتژمێر (12:07) خولهك، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، هه‌ژاند.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
داواش له هاووڵاتیان ده‌كات باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵی نادروست نه‌كه‌ن، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به بوومه‌له‌رزه بن، كه ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویده‌كاته‌وه.