ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئابی 2022، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت.
به‌هاء ته‌باسی پەیامنێری کوردستان24 لە غەززە رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی شوجاعییە لە شاری غەززە بە ئامانج گرتووە.
ئاماژەی بەوەش دا، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی هێرشەکە، ئاپارتمانێکی نیشتەجێبوون بووە لە باڵەخانەی (بورجی فەڵەستین) کە بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆیەوە فەڵەستینییەك گیانی لەدەستدا.
هەروەها هێرشکراوەتە سەر روانگەیەکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە.
بە گوێرەی دوایین زانیاری لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپاس ئیسرائیل، لە ئاکامی هێرشەکاندا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانە.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه‌یان له دژی پێگه‌كانی جیهادی ئیسلامی له کەرتی غەززە به‌ناوی (فەجر ئەلسادق) به‌رده‌وامه و باری له‌ناكاویشیان له‌ناوخۆی ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
ده‌سته‌ی پەخشی ئیسرائیلیش بڵاویكرده‌وه، له ته‌واوی هێرشه‌كاندا پێگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی كراونه‌ته ئامانج و میدیا ئیسرائیلی و عه‌ره‌بییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له هێرشه‌كاندا ته‌یسیر ئه‌لجه‌عبه‌ری، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی گیانی لەدەستداوە و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
فەوزی بەرهوم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە و "دەبێت باجەکەی بدات".