وه‌زیری پێشمه‌رگه: بۆ درووستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان هه‌موو داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێكردووه
"له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ درووست ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مدار بووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و په‌یامی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه كاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ش پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه پێویسته ببێته هێزێكی نیزامی كوردستانی.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانگوتووین، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه، راده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت.
له‌باره‌ی درووستكردنی لیوا هاوبه‌شه‌كان، شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرایكرد، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م لیوایانه هه‌رچی زووتره درووست بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له مه‌ترسی و جووڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، كه له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی تێدایه.
ئاشكراشیكرد، له عێراق هه‌ر كارێك دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ درووست ده‌كرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواكارییان هه‌بووه، ئێمه هه‌موومان جێبه‌جێكردووه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا كارێك جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پێویسته.
وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له‌وه كرد، له هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانمان له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت له وڵاته‌كانی دیكه‌ش داوای ئه‌وه كراوه، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له چاكسازیش به‌رده‌وام بین.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێبه‌جێبكرێن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌مان له پشتوانییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وان له هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتگیریمان ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ پاراستنی سه‌قامگیریمان و دوورخستنه‌وه‌ی په‌لاماره‌كان له‌گه‌ڵمان ده‌بن.