سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکانی سەر غەززە: هێشتا تەواو نەبووین
K24 - هەولێر:
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه‌یان له دژی پێگه‌كانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی له کەرتی غەززە به‌ناوی (فەجر ئەلسادق) به‌رده‌وامه و باری له‌ناكاویشیان له‌ناوخۆی ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
بە گوێرەی خەمڵاندنەوەکانی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشە بەردەوامەکانی سەر کەرتی غەززە لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێو ئەوانیشدا ته‌یسیر ئه‌لجه‌عبه‌ری، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.
بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی دواتر هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاند، " فەرماندەی گەورەی جیهادییەکان، تەیسیر ئه‌لجه‌عبه‌ری (ئەبو مەحمود)، لە شاری غەززە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە تیرۆر کرا".
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مەریکاوە خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و وەك رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
فەوزی بەرهوم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە و "دەبێت باجەکەی بدات".
ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئابی 2022، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل چەند شوێنێکی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت.