زانکۆی سەلاحەدین بۆچوونی قوتابیان له‌سه‌ر یه‌كپۆشی وه‌رده‌گرێت
داوا له قوتابیانی زانكۆ كراوه ره‌نگی جلوبه‌رگه‌كه دیاری بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر له رێگه‌ی كۆلیژه‌كانه‌وه راپرسییه‌كی بە مەبەستی یەکپۆشی قوتابیان ئه‌نجام داوه، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی 8 پرسیاره‌وه بۆچوونی قوتابیان بزانێت له باره‌ی یه‌كپۆشی و ره‌نگی جلوبهرگهكهش دیاری بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڵاویكرده‌وه، داوایان له قوتابیان كردووه، بۆ برەودان بە ئاستی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستیی زانکۆکەیان به‌شداری له راپرسییه‌كه بكه‌ن، كه کاریگەری راستەوخۆیان هەیە و لێکەوتی باشی دەبێت لە ئێستا و داهاتوودا بۆ قوتابیان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، یەکێك لە پرسه گرنگه‌كان پرسی یه‌كپۆشی قوتابییانە، لە زۆر رووەوە سوودبەخشە و لە بنەڕەتیشدا مانای کەمکردنەوەی جیاوازی کۆمەڵایەتی و چینایەتییه، یه‌كپۆشی واده‌كات جیاوازیەکان تەنیا لە ئاستی خوێندن و نووسینی توێژینەوەی زانستی بێت، نه‌ك شتی لاوه‌كی و بێ سوود.
به گوێره‌ی راگهیندراوهكهی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پرسی یه‌كپۆشی هۆكاره کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانی خانەوادەی قوتابیان و سیمایه‌کی جوان و دڵگیرتر به زانكۆ دەبەخشێت.
له راپرسییه‌كه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، 8 پرسیار ئاراسته‌ی قوتابیان كراوه، كه چ جۆره رهنگێكت به‌لاوه په‌سه‌نده و ئایا یه‌كپۆشی بارگرانی له‌سه‌ر قوتابی و خانه‌واده‌ی قوتابی كه‌مده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاركراوه، به‌باشی ده‌زانن جیاوازی هه‌بێت له نێوان ره‌نگی جلوبه‌رگی كچ و كوڕ.