به ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كابولی هه‌ژاند
"زۆربه‌ی هاووڵاتیانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) بڵاویكرده‌وه، بۆمبێك له ناوه‌ڕاستی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قییه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 13 كوژراو و 30 برینداری زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامێكی بازرگانی قه‌ره‌باڵغ له رۆژئاوای كابول روویداوه، كه زۆربه‌ی هاووڵاتیانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه.
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابول له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، پێده‌چێت دۆخی شاره‌كه شێوابێت.
سه‌تاره محه‌مه‌د، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی (هه‌زاره)ـی جیهانی، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، 24 كاتژمێر به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنی كابول تێنه‌په‌ڕی، ئه‌مڕۆ دووباره بۆمبێك له مه‌یدانی (شه‌هید مه‌زار) له كابول ته‌قییه‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ روویدا، تا ئێستا هیچ گرووپێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابولی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
دوێنێ داعش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له كابول ئه‌نجامدا، بووه هۆی كوژرانی 8 كه‌س و برینداربوونی 18 ئه‌فغانی دیكه.
Less than 24 hours since the last attack, today there has been yet another explosion in Kabul at Shahid Mazari Square area, just one km away from yesterday's explosion. West Kabul is home to predominately Hazaras and Shia population. #StopHazaraGenocide
— Sitarah Mohammadi ستاره محمدی (@sitarah_m) August 6, 2022
pic.twitter.com/PiDPZ0cEkO