وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی وڵاته‌كه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای وه‌ڵامێكی راسته‌قینه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی تاران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ساڵی 2015، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، "داوا ده‌كه‌ین واشنتن وه‌ڵامێكی واقعیانهمان بداته‌وه". (بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پێشنیازه‌كان بكات).
هه‌ینی رابردوو گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، نزیكه له ته‌واوبوون.
كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی گوتی: "كات له‌به‌رده‌م ئێران بۆ قبوڵكردنی رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی، له ته‌واوبووندایه".
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بۆ گفتۆگۆکردن لەباره‌ی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، هه‌ریه‌ك له ئەمه‌ریکا، ئێران و یەکێتی ئەوروپا، شاندی خۆیان ره‌وانه‌ی ڤییه‌ننا ده‌كه‌ن.
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشتر رایگەیاندبوو، وەک بەشێک لە سیاسەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان و پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، شاندی ئێران بە سەرکردایەتی عەلی باقری سەردانی ڤییەنای پایته‌ختی نه‌مسا دەکات.
جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پرسی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە مانگی ئادارەوە دواخراوە، داوای کۆبوونەوەی لایەنەکانی لە ڤییەنا کرد.
کۆتایی مانگی 6 لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناووكی کۆبوونەوە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبوون.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندووكرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.