77 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانی ناووكی هێرۆشیما تێپه‌ڕی

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، ژاپۆن یادی 77 ساڵه‌ی بۆردوومانی ناووكی شاری هێرۆشیمای كرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوز، ئه‌مڕۆ ژاپۆن یادی 77 ساڵه‌ی هێرشی ناووكی بۆ سه‌ر شاری هیرۆشیما كرده‌وه، كه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له ساڵی 1945، ئه‌مه‌ریكا له میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به چه‌كی ناووكی هێرشیكرده سه‌ر ئه‌م شاره.
بەهۆی هێرشەکەوە 140 هه‌زار كه‌س کوژران، چەندین کەسی دیکەش به‌هۆی سووتان یان تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی خوێن دوای چه‌ند ساڵێك له رووداوه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، دوای چه‌ند رۆژێك له بۆردوومانی ئه‌و شاره، ژاپۆن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بوو، له 2ـی سێپتێمبه‌ر جه‌نگ له زه‌ریای هێمن كۆتاییهات.
له نێوانی ساڵانی (1965 تاكو 1968)، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یماننامه‌ی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی، له نێوان 18 وڵات، به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ ده‌ستیپێكرد، له ساڵی 1968 په‌یماننامه‌كه واژووكرا، له ساڵی 1970 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گۆڤاری لۆبوانی فه‌ره‌نسی له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته ناووكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی ناووكییان هه‌یه، به بڕیاری (به كۆمه‌ڵ و تاك) ده‌توانن دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی دابگرن.
ئه‌و گۆڤاره باسی له‌وه كردووه، لە هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باكوور و چین، بڕیاری داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی لای سه‌رۆك كۆماره‌كانه.
ئه‌و گۆڤاره پشتی به زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو پسپۆڕی بواری چه‌كی ناووكی (جێڤری لویس، برۆنۆ) به‌ستووه، تێیدا ئەوە دەخەنەڕوو، بڕیاری داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی لای 9 وڵات به‌مشێوه‌یه‌یە:
ئه‌مه‌ریكا:
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكدایه.
رووسیا:
سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان رێگه‌پێدراوه دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی دابگرێت.
به‌ریتانیا:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی لای سه‌رۆك وه‌زیرانه، بێ ئه‌وه‌ی راوێژ به شاژن و راوێژكاره‌كانی بكات.
فه‌ره‌نسا:
به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی دابگرێت.
چین:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی له‌لای لیژنه‌ی سه‌ربازی حزبی شیوعی ئه‌و وڵاته‌یه، كه له 7 كه‌س پێكهاتوون.
ئیسرائیل:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی نییه، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی 7 كه‌سی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێت.
هیندستان:
جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌رپرسی هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی هه‌یه.
پاكستان:
ده‌سه‌ڵاتی هێزی ناووكی له پاكستان له‌لای ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی نیشتمانییه.
كۆریای باكوور:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی ته‌نیا لای سه‌رۆك كۆماره.
k.b