به‌ریتانییه‌كان داوای ڕاپرسی دووه‌م ده‌كه‌ن
ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه بۆ مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاپرسی بكه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا، واژۆ كۆده‌كرێته‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپرسی دووه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌ڵمه‌تێكی واژۆ كۆكردنه‌وه ده‌ستی پێكردووه و زیاتر له ملیۆنێك واژۆ كۆكراوه‌ته و و داوا ده‌كه‌ن كه ڕاپرسی دووه‌م ئه‌نجام بدرێته‌وه، به پێی قه‌سه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و داواكارییه هه‌ستاوون،نزیكی ڕێژه‌كانی ده‌نگدان به به‌ڵی و به نه‌خێر، هێنده له‌یه‌ك نزیكه كه ئاسه‌واری خراپ و دابه‌شبوون له‌ناو به‌ریتانیا دروست ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا،واژۆی ئه‌و یاداشته بكه‌ن و پاڵپشتی له‌و داواكارییه بكه‌ن.
ئه‌م یاداشت و داواكارییانه پاش ئه‌وه دێت، كه ڕۆژی هه‌ینی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا، له ڕاپرسییه‌كدا به ڕێژه‌ی 51.9% به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له 48.1% له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه.