ئیسرائیل ئامادەیی بۆ ئاگربەست لە غەززە دەردەبڕێت
"هێشتا دانووستانەكان بەردەوامن"
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی میسرییەوە بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئاگربەستێک، کە لەلایەن میسرەوە سەبارەت بە کەرتی غەززە پێشنیازکراوە.
رازیبوون لەسەر ئاگربەست لە غەززە، لەکاتێکدایە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا بزووتنەوەکە بە هێرشی مووشەکی وەڵامی دەداتەوە.
ئەو بەرپرسە میسرییە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووه، "لایەنی ئیسرائیلی رازی بووە، شاندی میسر ماوەی 48 كاتژمێرە لەگەڵ هەردوولا لە هەوڵدایە، هاوكات سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی دووپاتی كردەوە، هێشتا دانووستان بەردەوامه".
ماوه‌ی 3 رۆژه سوپای ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له غه‌ززه ده‌ستپێكردووه، به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 32 كه‌س كوژراون، كه له نێوانیاندا 6 منداڵ هه‌یه.
لایەنی فەلەستینی
محمد ئاشتيه، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، داوامان له نوێنه‌ری خۆمان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، داواكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ی به پشتیوانی ژماره‌یه‌ك وڵات به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها داوایشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرداری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت، ته‌نیا به ئیدانه‌كردن هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرێت.