وەزیری سەدر: بە یەكڕیزی شۆڕشی عاشوورا سەردەکەوێت
"کردار و گوتەمان بێ گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەت نییە"

K24 - هەولێر:
موسڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، "کردار و گوتەمان بێ گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەت نییە".
وەزیری موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویه‌تی: لایەنگرانی سەدر کردار و گوتەمان بێ گەڕانەوە بۆ مەرجەعییەت نییە.
موسڵح محەممەد عێراقی ئه‌وه‌یشی نووسیوه: شۆڕشی عاشوورا بە یەكڕیزی سەردەکەوێت.
دوێنێ شەممە (6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند، پاڵپشت بن بۆ رزگاركردنی عێراق له گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه راست بكه‌ینه‌وه.
سه‌در هه‌روه‌ها گوتی: "تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كان، شۆڕشگێران له شۆڕش به‌رده‌وامن".
رۆژی (25ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەممەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندید كرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه (30ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، چوونە نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.