یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمه
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پابه‌ندی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسییه

K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆتاییهات و سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند" یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌ركوك و كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی نێوان یه‌كێتی و پارتی تاوتوێ كراوه.
میدیاكانی ئه‌و حزبه بڵاویانكردووه‌ته‌وه له كوبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هه‌رێمی كوردستان و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك پابه‌نده به بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه.
كوردستان 24 زانیویه‌تی كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و داخوازییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌وباره‌وه گفتوگۆ كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد،وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمداین و له ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیشدا باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاند كه هێشتا به فه‌رمی ئه‌و بانگێشته‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ بكرێت و بڕیار بدرێت.
بڕیاره له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوبكاته‌وه.