سهرۆك بارزانی پیرۆزبایی له محەمەدی حاجی مەحموود دهكات
"لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەیە"
K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی له پهیامێكدا رایگهیاند، بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەیان كرد.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهدا ئاماژهی بهوه كرد، لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.
دهقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.
لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.
مهسعود بارزانی
8ی ئابی 2022