محەمەد حاجی مەحموود: کۆنفیدراڵی چاره‌سه‌ره بۆ دۆخی عێراق
"هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ لە کێشەکانی عێراق ناگۆڕێت"
K24 - هه‌ولێر:
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گۆڕینی سیستمی سیاسی هیچ لە کێشەکانی عێراق ناگۆڕێت و تاکە چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای عێراق کۆنفیدراڵییە.
محەمەد حاجی مەحموود گوتی: سیستمی ئه‌وڕۆی عێراق، سیستمی په‌رله‌مانی بێت یان هه‌ر سیستمێكی دیكه بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن پێشبخه‌ن یان دوای بخه‌ن، ئه‌مانه هیچ چاره‌سه‌ر نییه بۆ دۆخی عێراق.
گوتیشی: عێراق نابێته ئه‌و عێراقه یه‌كگرتووه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 1921ـه‌وه و دوایی په‌یمانی سایكس بیكۆ و شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له‌هه‌ر سێ ویلایه‌تی مووسڵ و به‌غدا و به‌سره به‌یه‌كه‌وه لكێنراوه.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له عێراق نه‌توانراوه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و رێكنه‌كه‌وتن، ئێستاش ده‌بێت به‌دوای شێواز و سیستمێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێین، ئه‌ویش سیستمی كۆنفیدراڵییه.