وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له باره‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان كۆبووه‌وه
"ئه‌وانه‌ی بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشنه‌وه، لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گفتوگۆی له باره‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازێك رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) بڵاوكرایه‌وه، تێیدا هاتووه: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، دابینكردنی بەنزین، پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محه‌ممه‌د ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا.
وەزیری سامانە سرووشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای‌کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشنه‌وه، لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
