ره‌وتی سه‌در له نزیك خیوه‌تی خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كان مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی رێكده‌خات
ره‌وتی سه‌در ئاماده‌كاری بۆ نوێژی هه‌ینی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، بۆ ئه‌م هه‌ینییه‌ش نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و له نزیك خیوه‌تی خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌ی واتاری هه‌ینی ده‌بن.
ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی شه‌رعی و خواپه‌رستی بۆ خوا، وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ شه‌هیدی هه‌ینی، نوێژی ئه‌م هه‌ینییه له نزیك خیوه‌تی خۆپیشانده‌ره مانگرتووه‌كان ده‌بێت.
رۆژی هه‌ینی رابردووش لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێژی هه‌ینییان ئه‌نجامدا، كه له‌سه‌ر پێشنیازی ره‌وتی سه‌در بوو.
رۆژی 25ی ته‌ممووزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەو کاندیدەی رەتیکردەوە و لایەنگرانی سەدر لە 30ی ته‌ممووزی 2022 خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان بڕی و چوونە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران.