واشنتن: سوپای پاسداران هه‌وڵی تیرۆركردنی جۆن بۆڵتنیان داوه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه هه‌وڵی تیرۆركردنی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایان داوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسداران له‌هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، هه‌وڵیانداوه جۆن بۆڵتن تیرۆر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران، به‌ناوی شه‌هرام بورسافی، هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی پێدانی پاداشتی 300 هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆڵتن تیرۆر بكات.
قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، كه‌سایه‌تی دووه‌می حه‌شدی شه‌عبی، له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كرا و كوژران.
پێشتریش عه‌لی قاسی مه‌هر، داواكاری گشتی له تاران رایگه‌یاندبوو، كۆمپانیای (G4S)ی به‌ریتانی، كه ئه‌وكات به‌رپرسیاری ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تیی بوو، ده‌ستی هه‌بووه له كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی".
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه كرد.