دۆگڵاس سڵیمان: گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی: "بارودۆخی سیاسی عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه".
دۆگڵاس سڵیمان، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌ك ئه‌زموون چه‌ندین ساڵ له عێراق كارمكردووه، به‌و شێوه‌ی كه دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی عێراق به‌هێزبێت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق سڵیمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، بووه مایه‌ی لاوازبوونی داموده‌زگا سیاسییه‌كانی عێراق و ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ده‌یبینین بارودۆخێكی ئێجگار ئاڵۆزه، پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌یری ئه‌و به‌هایانه بكه‌ن كه له‌ژێر مهرسیدان، واته ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات بواری ئه‌وه‌ی تێدا نه‌ماوه ململانێی سیاسی تێدا بكرێت، پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه بگه‌ن به گوتارێكی یه‌كگرتوو.
گوتیشی: "زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بێت و هه‌وڵبدات هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكات، تاكو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتربێت، یه‌كگرتوویی گوتاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له‌به‌غدا و ده‌شتوانن بیكه‌ن به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان".
له‌باره‌ی شیعه‌كانه‌وه باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ماڵی شیعه (سه‌در و مالیكی) جیاوازییه‌كان به‌لاوه بنێن، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌ڕوات، له‌نێو سوننه‌كانیشدا ئه‌م جیاوازییانه به‌دی ده‌كرێن، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت تێیپه‌ڕێنن.
ده‌شڵێت: به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2021، هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق باڵاده‌ستبوون، ئێستا گرووپێكی نوێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتووبوون، كه گرووپێكی نیشتمانین، بووه هۆی لاوازكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پاڵپشتی له ئێران ده‌كه‌ن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.