نیوه‌ی دانیشتوانی سێ پارێزگای عێراق هەوڵی كۆچكردن دەدەن
لە ماوەی سێ ساڵدا 12 هەزار کەس ناوچەکانیان جێهێشتووە

K24 - هەولێر
به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نیوه‌ی دانیشتوانی سێ پارێزگای عێراق بیر له كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، به‌هۆی زۆربوونی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نیوه‌ی دانیشتوانی هەر سێ پارێزگای به‌سره، میسان و زیقار ده‌ستبه‌رداری كشتوكاڵ و خودبژێوی بوونه و به‌ره‌و شاره‌كانی دیکە كۆچ ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به‌بیابانبوون و سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه، نزیكه‌ی 15هه‌زار كه‌س له میسان و به‌سره و زیقار ناچار ده‌بن كۆچ بكه‌ن.
ئه‌م داتایه له‌كاتێكدایه له ساڵانی 2019 و 2021 زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س له باشووری عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ناوچه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه %8ی خێزانەکانی به‌سره‌و 3% له زیقار و 13%ی میسان، كه نزیكه‌ی 75 هه‌زار كه‌س ده‌بن پشتیان به كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری و راوه‌ماسی به‌ستووه، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا ناچاری كردون روو له شاره‌كانی دیکە بكه‌ن و له فه‌رمانگه حکومییەکان و ریزی هێزه ئه‌منییه‌كاندا كار بكه‌ن.