چاوش‌ئۆغڵو: ئامانجی پەکەکه و یەپەگه دابەشکردنی سووریایه
"ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانه‌ی گوتارێكدا ئاشكرایكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆ له‌ناوبردنی "تیرۆریستان" به‌رده‌وامده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا له‌به‌رده‌م باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتان له توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "تورکیا هیچ پەیوەندییەکی سیاسی لەگەڵ سووریادا نییە، ته‌نیا پەیوەندیی هەواڵگریمان دەستپێکردووەتەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان بەردەوامدەبێت و بۆ کاتی ئۆپەراسیۆنەکان، پرس به هیچ وڵاتێک ناکەین".
ده‌شڵێت: "دوای کۆبوونەوەی ئەردۆغان و پوتن، پەیوەندیی هەواڵگری له‌نێوانمان دەستیپێکردووەتەوە".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "ئامانجی پەکەکه و یەپەگه دابەشکردنی سووریایه".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، هیچ کاتێک داوای رێگه‌پێدانمان له‌هیچ وڵاتێك نەکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئه‌نجامبده‌ین.
توركیا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری سووریا مۆڵداوه و له رووی میدیاییه‌وه خه‌ریكی زه‌مینه‌سازییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكردبوو، وڵاته‌كه‌ی "ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ" بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش سه‌رۆكی توركیا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كرد و هه‌موویانی له پلانه نوێیه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه.