سبه‌ی سه‌درییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانی فراوان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رێگرتن له خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌كه، حكومه‌ت ده‌ستیكردووه به درووستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی له سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌ته‌وه و پردی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وزیان داخستووه.
هاوكات، له‌سه‌ر داوای "وه‌زیری سه‌در" بڕیاره سبه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در كاتژمێر (05:00)ـی ئێواره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن.
سه‌در داوای كردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا پێش كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌در داوای ئه‌وه‌یشی كردووه، له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در، رووی له سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه و داوایكردووه، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌در له سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر سه‌در ره‌خنه‌ی له‌و دوو دامه‌زراوه‌یه گرتبوو.
به گوێره‌ی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ته‌نیا دوو رێگه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان به ده‌نگدان له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدرێت، دووه‌میشیان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراو، داوا بكات و سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
له به‌رامبه‌ردا، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدرێت.
نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.