سويد ئاماده‌كاری بۆ راده‌ستكردنی هاووڵاتییه‌كی توركیا به ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی سوید، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاماده‌یی خۆی بۆ راده‌ستكردنی هاووڵاتییه‌كی توركیا به ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕی.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی توركیا تۆمه‌تبار كراوه به گزی و ساخته‌كاری له كارتی دڵنیایی.
ئه‌مه یه‌كه‌م رێككاری له‌و جۆره‌یه سوید دژی هاووڵاتیانی توركیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر.
پێشتر توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر سوید گوێ به داواكارییه‌كانی بۆ راده‌ستكردنی داواكراوان نه‌دات، رێگر ده‌بێت له وه‌رگرتنی سوید له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ).
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر سوید "تیرۆریستان" راده‌ست نه‌كات، ناهێڵیین ببێته ئه‌ندامی ناتۆ.
ئه‌ردۆغان سوید و فنله‌ندای وه‌ك دوو په‌ناگه‌ی "تیرۆر" وه‌سفده‌كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه ره‌سمییه‌كانی سوید، هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك توركی "ئوكان كالیه" له لایه‌ن توركیاوه تۆمه‌تبار كراوه به ساخته‌كاری و گزی له كارتی دڵنیایی.
"كالیه" له 2011دا داوای مافی په‌نابه‌ری له سوید كردبوو، به‌ڵام ره‌تكرابوویه‌وه. له 2014 له لایه‌ن ئیتاڵیاوه مافی په‌نابه‌رێتی پێ درابوو.
"كالیه" له لایه‌ن میدیای توركیاوه وه‌ك داواكراو ناوی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌نقه‌ره داوای له ستۆكهۆڵم كردبوو، راده‌ستی بكات.
وه‌زاره‌تی دادی سوید، هیچی له باره‌ی داواكردنی "كالیه" له لایه‌ن توركیاوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له 2021دا، زۆر پێش ئه‌وه‌ی سوید داوای ئه‌ندامێتی له ناتۆ بكات، ئه‌نقه‌ره داوای ئه‌و كه‌سه‌ی له سوید كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی سوید، "ئه‌نجیلیكا فالگرین" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات بابه‌تێكی زۆر ئاسایی و رۆتینییه.
فالگرین وتیشی: ساڵی رابردوو داواكرابوو، كالیه راده‌ست بكرێت.
كالیه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021ه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سویده‌وه قۆڵبه‌ست كراوه.
سوید و فنله‌ندا له میانی كۆنگره‌ی لوتكه‌یی ناتۆ، كه له كۆتایی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو له مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو، رازی بوون، به‌و په‌ڕی "خێرایی و وردییه‌وه" داواكارییه‌كانی توركیا بۆ راده‌ستكردنی داواكراوانی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، سوید به‌ڵێنی داوه 73 تیرۆریست راده‌ستی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس