تاڵیبان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سواڵكه‌رانی ده‌ستپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیماره‌تی ئیسلامی تاڵیبان رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتوودا، هه‌موو ئه‌و سواڵكه‌رانه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، كه له كابووڵی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و سواڵ ده‌كه‌ن.
حكومه‌تی تاڵیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له رێی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری پێكهێنراوه.
راشیگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و لێكۆڵینه‌وه له ژیان و گوزه‌رانیان ده‌كرێت.
رۆژانه‌ی "ئومه"ی ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له‌و سواڵكه‌رانه‌ی توانای ئیشیان هه‌یه ده‌خرێنه سه‌ر ئیش و كه‌سوكاریشیان پابه‌ند ده‌كرێن، به‌وه‌ی جارێكی دیكه رێگه نه‌ده‌ن سواڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وانه‌ی ده‌ربكه‌وێت هه‌ژارن و له‌به‌ر نه‌داری روویان له سواڵكردن كردووه، مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی خوێندندا بن، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ خوێندن.
سه‌رچاوه: RT