ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه: وێستگه‌ی زابوروژیه سه‌لامه‌ته

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی رایگه‌یاند، وێستگه‌ی زابوروژیهی ناووكی هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی له‌سه‌ر نییه.
رافائیل گرووسی، به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسه‌كه، له میانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، رایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌سه‌ر وێستگه‌كه نییه.
وتیشی: هه‌موو شتێك ره‌نگه له چركه‌ساتێكدا بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له ئارادا نییه.
هه‌روه‌ها وتی: له وه‌ڵامی بانگه‌وازی مۆسكۆ و كیێڤ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌كه بكه‌ن، من وه‌ك خۆم ئاماده‌م ئه‌و ئه‌ركه بگرمه ئه‌ستۆ و سه‌ردانی وێستگه‌كه بكه‌م.