چاوشئۆغلو ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاشكراكرد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كورت له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی دۆخی سیاسی سووریایان تاووتوێكرد.
مولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی دوێنێ پێنجشه‌ممه 11ـی ئاب/ ئۆگێست، گوتی: "له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، به ته‌له‌فۆن گفتوگۆمان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسی سووریا و له‌ناوبردنی تیرۆریستان كرد".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته رێككه‌وتنی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق جێبه‌جێبكرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاشتی و سه‌قامگیری دروست نابێت".
رونیكرده‌وه، ده‌بێت ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ رێگه‌گرتن له دابه‌شكردنی خاكی سووریا هه‌بێت، كه له رێگه‌ی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكه‌كه‌ی و پاراستنی سه‌قامگیری سووریاوه ده‌بێت.