سه‌رۆك بارزانی: حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو

"حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو"

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حەمە سەعید خەفاف كرد و رایگه‌یاند، خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه‌: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف:

‎بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەوەری پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو رێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە. حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

‎پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

‎لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون

‎مه‌سعود بارزانی

12ی ئابی 2022