چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: خۆپیشانده‌رانمان ناچنه ناوچه‌ی سه‌وز
"بۆ ئەوەی هه‌وڵی فیتنه‌گێڕی شكستپێبهێنین"

K24 - هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه‌گێڕی و پێكدادان روونه‌دات، لایه‌نگرانمان ناچنه ناوچه‌ی سه‌وز.
عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه‌یان بۆ ئەوەی هه‌وڵی فیتنه‌گێڕی شكستپێبێنن و گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌رانیان و خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی سه‌دردا دروست نه‌بێت، ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
فه‌تلاوی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، بۆ پشتیوانی ده‌ستوور و یاسا و وه‌ستان له‌دژی داخستنی دامه‌زراوه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی سه‌ر دادگای فیدڕاڵی، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانی دژ بەیەک لە بەغدا بەڕێوەچوو، لایەنە سەرەکییەکانی عێراق شەقامیان کردووەتە گۆڕەپانی نمایش‌کردنی لایەنگرانیان، لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پشتیوانیکردنی دامەرزاوەکانی دەوڵەت و پاراستنی رۆڵی دەستوور دەکەن.
لە هەمانکاتدا لایەنگرانی سەدر داوای دادگایی‌کردنی نوری مالیکی و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری دەکەن. لە بەسرە بە دروشمی شۆڕشی چاکسازی حوسەین خۆپێشاندان بەرێوەچوو، لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه.