راپرسی.. عێراقییه‌كان له پله‌ی سێیه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن به‌رده‌وام توڕه‌ن
لوبنان له پله‌ی یه‌كه‌م و توركیاش له پله‌ی دووه‌مه

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای گالوپی ئه‌مه‌ریكی له ساڵانی 2021-2022 راپرسییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی 100 وڵاتی جیهان له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی مرۆڤه‌كان ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه، لوبنانییه‌كان له‌سه‌رووی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه، كه توڕهترینن و عێراقیش له پله‌ی سێیه‌مدایه.
كۆمپانیای گالوپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كات توڕه‌ن، لوبنانیه‌كان پله‌ی یه‌كه‌میان به رێژه‌ی 49% وه‌رگرتووه، دواتر توركیا له‌پله‌ی دووه‌م به رێژه‌ی 48% و هه‌روه‌ها ئه‌رمینیا و عێراق پێكه‌وه پله‌ی سێیه‌میان به رێژه‌ی 46% داگیركردووه و دواتر ئه‌فغانییه‌كان رێژه‌ی 41%یان بردووه.
له‌راپرسییه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی 56%ی خه‌ڵكی لوبنان به‌ده‌ست ناڕه‌حه‌تیی و دڵگرانییه‌وه ده‌ناڵێنن و 74% له ژێر فشاردان و 64% له‌دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین و ته‌نیا 37%یان هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن.
له راپرسییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا هه‌ریه‌كه له سعودیه 20% و میسر 25% و مه‌غریب 32% و ئوردن 35%یان توڕه‌ن. له‌كۆتایی راپرسییه‌كه‌دا ئاشكراكراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه، هه‌ریه‌كه له‌دانیشتوانی هیندۆراس و ئیندۆنیسیا به پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه ناسراون له جیهاندا.
هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه راپرسییه‌كی هاوشێوه‌ی له ساڵی 2019 كردووه، كه 51%ی به‌شداربووه‌كانی راپرسییه‌كه توڕه و نیگه‌رانن، كه پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌میشه توڕه‌ن، وه‌رگرتووه، به‌ڵام لوبنانییه‌كان به رێژه‌ی 48% له پله‌ی دووه‌م بوون.