چوارچێوەی هەماهەنگی مانگرتنی راگەیاند و داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

K24 - هەولێر:
چوارچێوەی هەماهەنگی مانگرتنی کراوەی لە پردی "موعەلەق" لە نزیک ناوچەی سەوز راگەیاند، چەند داواکارییەکیشیان خستەڕوو.
له بەیاننامەکەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هاتووه: داوای مانگرتنێکی کراوە دەکەین تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا مانگرتنی کراوە لە پردی "موعەلەق" لە نزیک ناوچەی سەوز راگەیاند، ئەویش "لەپێناو جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان" کە بریتین لە:
- به‌په‌له حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی چاكسازی به‌پێی ده‌ستوور پێكبهێنرێت، كه دووباره شكۆی وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی بكات.
- داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی لایه‌نه كوردییه‌كان، په‌له‌بكه‌ن له ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، تا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێردرێت و، كۆتایی به‌هه‌موو ئەو به‌ربه‌ستانه بهێندرێت، كه ده‌بنە هۆی خێرا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
- داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەین، کۆتایی بە راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە.
- پشتگیری تەواو لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەین و رەتی دەکەینەوە دەستبخرێتە نێو کارووباری ئەو دەزگایە کە دەوڵەتی عێراقی لەسەر دامەزراوە.
- داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین دامودەزگاکانی حکومەت بپارێزن و رێگە بە داخستنیان نەدەن بە هەر هۆکارێک بێت.
- داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین گوێ لە گەل بگرن، پابەندی یاسا و دەستوور بن لەپێناو باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
- هۆشداری بە هەموو لایەک دەدەین نەبوونی حکومەتێکی بە تەواوی دەسەڵاتەکانی، وڵاتی گەیاندووەتە قۆناغێکی سەخت، بۆیە پێویستە لایەنەکان دەستبەرداری بەرژەوەندی کەسی و حزبییەکانیان ببن.
- لە چوارچێوەی خۆپیشاندان و ئەو مانگرتنەی کە ئێستا رامانگەیاندووە، دووپاتی دەکەینەوە کە پابەندی تەواوی فەرمانەکانی مەرجەعی باڵا دەبین.