مالیكی: خۆپیشاندانه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌لماندیان لایه‌نێك به‌ته‌نیا ناتوانێت شه‌قامی عێراق كۆنترۆڵبكات
"ده‌بێت رێز له شكۆی ده‌وڵه‌ت بگیرێت"

K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌لماندی جه‌ماوه‌ر نایه‌وێت لایه‌نێك شه‌قام كۆنتڕۆڵ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كردووه، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵوێستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشیتوانی لێكرا، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه، كه جه‌ماوه‌ری عێراق به ئاراسته‌ی به‌رگریكردن له شه‌رعییه‌تی وڵات و پارزگاریكردن له ده‌مه‌زراوه ده‌ستووری و دادوه‌رییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.
مالیكی روونیكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران به‌و شێوازه ئاشتیانه‌ی خۆیان په‌یامێكیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته سیاسییه‌كان كردووه، به‌ده‌نگ ئه‌و داواكارییه‌وه بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه به‌گوێره‌ی شێوازی سیاسی و ده‌ستووری تێپه‌ڕێنن و په‌كخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و په‌كخستنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو به‌پێی یاسا و ده‌ستوور شكستپێبهێنن.
روونیشكرده‌وه، چیدیكه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان په‌كنه‌خرێن، له‌كاتێكدا عێراقییه‌كان چاوڕوانی حكومه‌تن تا خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكات و به‌ده‌نگ داواكاری و پێداویستییه‌كانیانه‌وه بێت.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خۆپیشاندانه‌كه به دڵنیاییه‌وه سه‌لماندی، لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانن شه‌قام كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه گۆڕه‌پانێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ستووردا هه‌ن و رێگه‌پێدراوه، ئه‌و عێراقییانه‌ی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنیان سازدا، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان كرد.
راشیگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت ده‌مه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كاری خۆی بكات و چالاك بێت، خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌شبكات و وڵاته‌كه سه‌رله‌نوێ بنیاتبنێته‌وه، نایانه‌وێت به ناحه‌قی و ناده‌ستووری په‌كبخرێت.