هێزێکی کۆماندۆ چووەتە ناو بینای شارەوانی سلێمانی

دیمەنێکی کاتی چوونی هێزەکە بۆ شارەوانی سلێمانی
دیمەنێکی کاتی چوونی هێزەکە بۆ شارەوانی سلێمانی

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ چەند پارچە زەوییەک بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشدەکرێت و، هێزێکی کۆماندۆش چووەتە ناو بینای شارەوانی سلێمانی، تائێستا هۆکاری چوونی ‌هێزەکە نەزانراوە.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەمڕۆ 59 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت کە پێشتر رەزامەندی پێدانی زەوییان هەبووە.

هاوکات پەیامنێری کوردستان 24 گوتی، هێزێکی کۆماندۆ چووەتە ناو بینای شارەوانی سلێمانی، بەڵام تا ئێستا هۆکاری چوونی هێزەکە دیار نییە.

جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، زانیاری لەسەر ئەوە نییە چوونی ئەو هێزە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکانە یاخود نا.

Fly Erbil Advertisment