سەدر خۆپیشاندانی دواخست
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانی رۆژی شەممەی داهاتووی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16 ـی ئابی 2022، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هامه‌هه‌نگی بڵاوكرده‌وه. له تویته‌كه‌دا سه‌در دووپاتیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گوت: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی شۆڕ‌ش له‌دژی گه‌نده‌ڵیتان، ئه‌ی گه‌نده‌ڵان".
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه گره‌و له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وا من گره‌و له‌سه‌ر ئاشتی گه‌لی عێراق ده‌كه‌م و، خوێنی تاكی عێراقی له‌لای من له هه‌موو شتێك بە به‌هاتره".
سەبارەت بە دواخستنی خۆپیشاندانه‌كانی شه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ كاتێكی نادیار، سەدر نووسیویەتی: "من خۆپێشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پلانه قێزونه‌كانتان پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، زیاتر خوێنی تاكی عێراق نه‌ڕژێت و، نه‌بنه قوربانی گه‌نده‌ڵییه‌كانتان".
پێشتر موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا داوای له خه‌ڵكی عێراق و به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، كه خۆیان بۆ خۆپیشانی ملیۆنی رۆژی شه‌ممه له‌دژی گه‌نده‌ڵكاران ئاماده بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناوبراو خۆپیشاندانه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
