واشنتن: وه‌ڵامه‌كانی ئێران تاووتوێ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، وەڵامی ئێرانمان بۆ رەشنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی بەدەستگەیشتووه، خه‌ریكین تاووتوێی ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) بڵاویكرده‌وه، وەڵامی ئێران بۆ رەشنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی، تاووتوێدەکەین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، رێککەوتن بکرێت یا نەکرێت، له هێڵە سوورەکانمان پاشگەزنابینەوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سیاسەتی تاران گرێنەدانی رێککەوتنی ئەتۆمییه به ئابووریی وڵات.
نوێنەری رووسیا له دانوستانه ئەتۆمییەکان، پێیوایه، پێشنیازەکانی ئێران بۆ رەشنووسی ئەوروپا، لۆژیکین و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک له ئاستی وەزیرەکان لەسەر رەشنووسەکه دەکرێت.
ئاژانسی بی بی سی، ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه، بە پێی زانیاریی ئەو کەسانەی شارەزای وەڵامەکانی ئێرانن، رەنگە تاران بەشێک لەو پێشنیازانەی قبووڵکردبێت.
پێشتریش واشنتن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا، تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە په‌یوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایکردبوو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کێشەکانی لەگەڵ ئێران چارەسەربکات و لە هەڵوێستی نابنیاتنەری سیاسی، خۆی بە دووربگرێ.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجامبوو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.