واشنتن: وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای پێدانی ره‌شنووسێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، دوای گه‌یشتنی وه‌ڵامه‌كانی ئێران له‌باره‌ی ره‌شنووسی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانمان تاووتوێی وه‌ڵامه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دانانی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی تیرۆر، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكیدا نییه.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دانوستان له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كۆتاییهاتووه، ئه‌گه‌ر ئێران زووتر وه‌ڵامی دابایه‌وه، زووتر ده‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن.
پێشتریش واشنتن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا، تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە په‌یوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایکردبوو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کێشەکانی لەگەڵ ئێران چارەسەربکات و لە هەڵوێستی نابنیاتنەری سیاسی، خۆی بە دووربگرێ.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجامبوو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.