وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێنماییەکانى دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتوویەکى نزیکدا رێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى رێنماییەکە تەواو دەکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاندووه، رێنماییەکانی خوێندنی باڵای له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك داڕشتۆته‌وه كه زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان ده‌كات و رەچاوی پێوەرو ستانداردە زانستییەکان كردووه، تاوه‌كو زۆرترین ده‌رفه‌رتی درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان لە ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێندرێت و، رێگری بكرێت لەوەى سەرمایەى مادى و مرۆیی هه‌رێم بچێتە دەرەوە.