زانیاری نوێ له‌باره‌ی یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی نێوان توركیا و یۆنان راگه‌یه‌ندرا
K24 - هەولێر:
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، بڵاویکردەوە، دوای به‌دواداچوونی ورد، ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه نییه، كه كۆچبه‌رانی كورد له‌ناو یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونان، هه‌بووبن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی نێوان توركیا و یۆنان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: زۆرێک لە دەزگاکانی راگەیاندن، هەواڵی بوونی هاووڵاتیانی عێراقی و هەرێمی کوردستان، لە رووداوی یەختە نقوومبووه‌كه‌ی 10ـی ئەم مانگەی نزیک دوورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یونانیان بڵاوكرده‌وه، دوای به‌دواداچوونێكی ورد، ده‌ركه‌وت وا نییه.
ده‌زگای لوتكه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای بەدواداچوونێکی ورد لە وڵاتی یۆنان و تورکیا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردن به باڵیۆزخانه‌ی عێراق لە یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی یۆنان و تورکیا، ده‌ركه‌وت هیچ بەڵگەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵه نییه، کە کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان، لەو یەختەدا هەبووبن.
روونیكرده‌وه، ئەو خێزانە بەڕێزانەی کە لە پێناو بیستنی هەواڵێکی رۆڵەکانیان بەپەرۆشن، پێیانڕادەگەیەنین، هیچ کوردێک لەو رووداوەدا گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
رۆژی 10ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022، یه‌ختێك له‌نزیک دورگەی کارپاتۆسی وڵاتی یۆنان ژێرئاوكه‌وت، واش بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رنشینانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌مڕۆ ده‌زگای لوتكه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.