بارانی وه‌رزی زیان به هه‌زاران سوودانی ده‌گه‌یه‌نێت
زیاتر له 136 هه‌زار هاووڵاتی سوودانی به‌هۆی بارانی به‌لێزمه و لافاوه‌وه له دوو مانگی رابردوو زیانیان پێگه‌یشتووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوودان مردنی 75 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سیان به‌هۆی لافاوه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری شارستانی سوودان رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب، به‌هۆی لافاوه‌وه زیاتر له 12 هه‌زار خانوو به ته‌واوی روخاون و 20 هه‌زار خانووی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆگا و شوێنی بازرگانی و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردبوو، زیاتر له 136 هه‌زار هاووڵاتی سوودانی به‌هۆی بارانی به‌لێزمه و لافاوه‌وه له دوو مانگی رابردوو زیانیان پێگه‌یشتووه له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته.
وه‌رزی بارانی پاییزه له وڵاتی سوودان له مانگی حوزه‌یران تاوه‌كو ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆرجاریش له مانگه‌كانی ته‌مموز و ئابدا، بارانی به لێزمه له‌خۆده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له ناوچه كه‌نارییه‌كانی نیلی شین كه ده‌بێته هۆی لافاوو زیان گه‌یاندنی زۆر به دانیشتوانی ناوچه‌كه.