بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالیکی لە بەغدا كۆبوونەوە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالكی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالكی

K24 – هه‌ولێر:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ دروستبوونی كۆدەنگی نیشتمانی كۆبوونەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌، هه‌ردوولا جەختیان لەسه‌ر سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كردووه‌ته‌وە تاوەكو عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە دەرباز بكرێت، هه‌روه‌ها پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆ كردووه‌ بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی گونجاو و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان.

داواشیانكردووه‌، هەنگاوەكانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام و خێراتر بكرێن و هەوڵەكان لە خزمەت ئامانجە باڵاكاندا بن.

‎له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆکی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دۆخی ئەمڕۆی وڵات وا دەخوازێت هەموومان لەپێناو سەقامگیری و حوكمڕانییەكی باشتر یەكدەنگ بین و ئامانجمان بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت بۆ هاووڵاتییان.

 

Fly Erbil Advertisment