عه‌مار حه‌كیم لە سعوودیەیە
دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان عێراقی جێهێشتووە
.jpg)
K24 – هەولێر
دوای کۆبوونەوەی لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا بۆ دیالۆگی نیشتمانی، عەمار حەکیم گەیشتە سعوودیە.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی سعوودیە، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی ئێوارەی دوێنێ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری جه‌ده‌ی سعوودیه و له‌لایه‌ن مهندس وه‌لید بن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ریجی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازیی لێكرا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه سیاسییه‌كانی وڵات، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی به سه‌ردانێك گه‌یشته سعوودییه. پێشبینی ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌كیم په‌یوه‌ندی به گفتوگۆ سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقەوە هەبێت و بیەوێت بۆچوونی به‌رپرسانی باڵای سعوودیه لهوبارهوە بزانێت.
