ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌ زاخۆ ده‌دۆزرێته‌وه

"ئاڵووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووە"

کاتی دۆزینەوەی تەرمەکە
کاتی دۆزینەوەی تەرمەکە

K24 - زاخۆ

پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی تەمەن 40 ساڵیان له‌ژێر پردی (خانێ)ی زاخۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس هاووڵاتییه‌كه‌ ئاڵووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ـی ئابی 2022، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی زاخۆ به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ز.ر.ح) كه‌ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه‌ و ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ له‌ ژێر پردی (خانی) دۆزیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، كه‌سه‌كه‌ پێشووتر چه‌ند جارێك به ‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرابوو‌.

ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه، سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ده‌ڵێت، هیچ ئاسه‌وارێكی كوشتن و لێدان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دیارنه‌بووه‌.