تاران: پێویسته بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی باش و جێگیر
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، پێویسته بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی باش و جێگیر.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هاوتا عه‌مانییه‌كه‌ی، له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه گفتوگۆیكرد و رایگه‌یاند، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، ناتوانین بڵێین رێككه‌وتین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر هێڵه سووره‌كانمان له‌به‌رچاو بگیرێن، ده‌چینه قۆناغێكی نوێی رێككه‌وتن.
دوای پێدانی ره‌شنووسێك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ست گه‌یشت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا، تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجامبوو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه خه‌ریكن زیندووی بكه‌نه‌وه.