به‌ڕێوبه‌رى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌ركووك كوژرا
ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ته‌قه‌يان له به‌ڕێوبه‌رى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌ركووك حاته‌م حه‌مدانى كرد و به‌و هۆيه‌وه ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ته‌قه‌يان له به‌ڕێوبه‌رى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌ركووك حاته‌م حه‌مدانى كرد و به‌و هۆيه‌وه ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له شارى كه‌ركووك به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌مشه‌و موقەدەم حاتەم کەریم حەمدانی، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی کەرکووک، لە گەڕەکی حەمزەلى شاره‌كه، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا.
تا ئێستا هێزه ئه‌منييه‌كان هيچ كه‌سێكيان به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌و كرده‌وه‌يه ده‌ستگير نه‌كردووه.
پۆليس و هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و لێكۆڵينه‌وه ده‌ستى پێكردووه.