وشکەساڵی رووبەری زەوی کشتوکاڵی لە عێراق کەمدەکاتەوە

K24 - هەولێر:
بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، رووبەری زەویە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە تایبەت ئەم زەوییانەی لەمساڵدا بە گەنم و جۆ چێندرابوون.
ئەو سەرچاوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە میدیا عێراقییهكانی راگەیاندووە، بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتەکەیان، بڕی هەناردەی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت تورکیا، ئێران و وڵاتانی دیکەی ئاسیا، بەرزبووەوە، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر توانای کڕینی هاووڵاتییانی عێراقی دروستکردووە.
دەشڵێت، رووبەری زەوی چێندراو بە گەنم و جۆ لەمساڵدا، لە 11 ملیۆن و 600 هەزار دۆنمەوە بۆ کەمتر لە 7 ملیۆن دۆنم دابەزیوە، ئەوەش کەمترین رووبەری چاندنە لە چەندین ساڵی رابردوودا.