ئیسرائیل بۆ وڵاتانی ئەوروپا: سازشی زیاتر بۆ ئێران مەکەن
"پێویسته ره‌شنووسی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكاری نه‌كرێت"
K24 - هەولێر:
یائیر لاپید سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یامێكی روونمان بۆ وڵاتانی ئەوروپی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 ناردووه و داوامان كردووه له گفتوگۆكاندا سازشی زیاتر بۆ ئێران نه‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئۆلاف شولتس راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، جه‌ختی لەوە كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل دژی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، بۆیه پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سازشی زیاتر بۆ ئێران نه‌كه‌ن و ده‌ستكاری ره‌شنووسی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه نه‌كرێت.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، كۆبوونه‌وه‌كەش بێ ئه‌نجامبوو.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد، له ئێستادا لایه‌نه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه خه‌ریكن زیندووی بكه‌نه‌وه.