فه‌لوجه: دوایین قه‌ڵای داعش ئابلۆقه دراوه
ئاماده‌كاری كراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی
.jpg)
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه رایگه‌یاند گه‌ڕه‌كی "جولان"یان له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی فه‌لوجه ئابلۆقه دراوه كه به دوایین قه‌ڵای داعش له‌ناو شار وه‌سف ده‌كات.
فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به "الشرق الأوسط" راگه‌یاند هێزه‌كانیان له چه‌ندین لاوه گه‌ره‌كی جه‌ولانیان له باكووری شاری فه‌لوجه گه‌مارۆ داوه و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ هێرشكردن سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌م گه‌ڕه‌كه.
هێزه‌كانی عێراق زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه و له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری نزیك بۆنه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو گه‌ره‌كه‌كانی "المعلمين والأندلس والجغيفي" به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراون، كه به‌گوتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه پاشماوه‌كانی داعش له گه‌ره‌كی جه‌ولان ئابلۆقه دراون.
ساعدی هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌ته‌واوی یه‌كه‌كانییه‌وه له ده‌و‌روبه‌ری گه‌ره‌كی جه‌ولان وه‌ستاون و ئاماده‌نه بۆ هێرشكردنه سه‌ر رێكخراوی تاوانباری داعش و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، فه‌رمانده‌كانی ئه‌منی پلانێكی تۆكمه بۆ هێرشكردنه سه‌ر دوایین قه‌ڵای داعش داده‌نێن".
له لایه‌كی تره‌وه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدرال، فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت به رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی پۆلیسی فیدرال له شه‌ش لاوه هێرشیان بۆ سه‌ر گه‌ره‌كی جه‌ولان ده‌ستپێكردووه و به قووڵایی 700 مه‌تر چوونه ناو گه‌ره‌كی جه‌ولان.
هه‌روه‌ها باس له كوژرانی ده‌یان چه‌كداری داعش به‌تایبه‌تی ئه‌بو عه‌بید ئه‌نساری به‌رپرسی رێكخراوی داعش له شاری فه‌لوجه ده‌كات.