"الشرق الاوسط": شه‌ڕی كوردان و ئێران بۆ پایته‌ختی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌گوزارێته‌وه
باس له شه‌ره‌كه‌ی ناوچه‌ی مه‌هاباد ده‌كات
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت به بڵاوكردنه‌وی هه‌واڵی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه مه‌هاباد رایگه‌یاندووه: شه‌ڕی نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و پارته كوردییه‌كانی ئۆپوزسیۆن گه‌یشته شاری مه‌هابادی پایته‌ختی نه‌ته‌وه‌یی كوردان و قه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردی".
هه‌ر له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی باس له زیانی سوپای پاسداران كردووه، كه له‌دوای شه‌ڕ، سوپای پاسداران ده‌ستی به گرتنی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه كردووه.
شه‌ڕی ناوچه‌ی مه‌هاباد پاش ئه‌وه‌ی روویدا، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند پێشمه‌رگه‌كانیان له گونده‌كانی "دوو چۆمان"، "باگردان"، "حەسەن چەپ" و" بێنگوێن" کەوتنە بەر هێرشی هێزه‌كای سوپای پاسدارانی ئێران و باس له كوژران و برینداربوونی هه‌ندێ سه‌ربازی ئێرانی كردووه.